چوارشه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌ى پاسكیل سوارى عێراق ده‌گه‌نه‌ پایته‌خت

چوارشه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌ى پاسكیل سوارى عێراق ده‌گه‌نه‌ پایته‌خت
گولاَن:كارزان كانه‌بى

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتى پاسكیل سوارى عێراقى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا رۆژى چوارشه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌ى پاسكیل سوارى عێراقى ده‌گه‌ن پایته‌ختى كوردستان.

به‌مه‌به‌ستى سازدانى كه‌مپێكى مه‌شق وراهینان بریاره‌ رۆژى چوارشه‌مه‌ى داهاتوو هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى كه‌مپێكى مه‌شق وراهێنان له‌ شارى هه‌ولێر ئه‌نجامبدات و كه‌مپه‌مه‌شقیه‌كه‌ش تا رۆژى 4ى مانگى داهتوو به‌رده‌وام بێت له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌حمه‌د سه‌برى ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتى پاسكیل سوارى عێراقى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند گوتى بۆخۆئاماده‌كردن بۆپاله‌وانه‌تى پاسكیل سوارى میلادى نێوده‌وله‌تى له‌ ئیران ئه‌م كه‌مپه‌ مه‌شقیه‌ ساز ده‌كه‌ین له‌ شارى هه‌ولێر دواتر بۆوولاتى ئێران كه‌ 15ولات به‌شدارى ده‌كه‌ن ئێمه‌ش به‌ 10یاریزان مه‌شقه‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین شایه‌نى باسه‌ له‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى پاسكیل سوارى عێراقى ژماریه‌كى به‌رچاو له‌ یاریزانانى كورد له‌ ریزى هه‌لبَژارده‌ى عێراق دان .
Top