بالاك له‌ شه‌یتانه‌ سوره‌كان داواكراوه‌

بالاك له‌ شه‌یتانه‌ سوره‌كان داواكراوه‌
گولاَن:كارزان كانه‌بى

بالاَك ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا له‌ چه‌ندین یانه‌ى وولاتانى تر داوده‌كرێت ومانچسته‌ریونایتد كریاره‌.

میشێل بالاَك یاریزانى هێلى ناوه‌راستى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیاو یانه‌ى چێلسى ئینگلیزى دواى ئازادكردنى له‌ یانه‌ى چێلسى چه‌ندین یانه‌ له‌ هه‌ولى رازى كردنى دان بۆوه‌رزى داهاتوو درێسى یانه‌كانیان بپۆشێت ،رۆژنامه‌ى دیلى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى بلاكردۆته‌وه‌ كه‌وا یانه‌ى شه‌یاته‌ سوره‌كان هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ن بۆرازى كردنى و پۆشینى درێسى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ فیرگیسۆن راهێنه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر هه‌مووهه‌ولێكى داوه‌ بۆرازى كردنى ئه‌م یاریزانه‌ بۆئه‌وه‌ى سود له‌ تواناكانى وه‌ربگرێت ؟،له‌لایه‌كى تره‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى شالكه‌ وبایرن لیڤه‌ركوزن هه‌ول بۆده‌سته‌ بركردنى یاریزانى ناوبراو ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ى بیبه‌نه‌ریزى یانه‌كانیان هه‌تا ئێستاش ململانىَ به‌هێز له‌ نێوان یانه‌ به‌شداربووه‌كان گه‌رمه‌ وپێشبینى ده‌كرێت چه‌ند یانه‌یه‌كى تریش ببنه‌ مشته‌رى بالاَك.
Top