سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دیاری كرا

سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ دیاری كرا
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، خاوه‌نی شه‌ش خه‌ڵاتی ساڵی پار، و باشترین یانه‌ی ده‌ ساڵی رابردوو، دووای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی "لاپۆرتا" یانه‌ی ناوبراو چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك پاڵێوراوى سه‌ره‌كی بۆ سه‌رۆكایه‌تی نوێى یانه‌كه‌ پاڵاوت.

پرِۆسه‌ى ده‌نگدانى سه‌رۆكایه‌تى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى كۆتایی هات و (سانده‌ر رِوسیل) زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى هێنا و بوه‌ سه‌رۆكى نوێی یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌.

رِۆسیل له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا 63.35% ـى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست هێنا و (ئه‌گۆستنى) 14.9% ـى به‌ده‌ست هێنا و (ئه‌نگلا) سێ یه‌مین ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا به‌ 12.27% و له‌ پله‌ى چواره‌م (فێرێ) هات به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 10.8% ـى ده‌نگه‌كان.

جێی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ كه‌ (لاپۆرتا) سه‌رۆكى ئێستاى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ نه‌یتوانى خۆى بپاڵێوێته‌وه‌ چونكه‌ هه‌شت ساڵى سه‌رۆكایه‌تى به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات.
Top