مانشافت ره‌وشی گۆڵه‌كانی مۆندیالى گۆرِی
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئوستورالیا له‌یاری یه‌كه‌می خۆیان و دووه‌می گروپی چواره‌م له یاریگاى دیربان یه‌كشه‌ممه 13ى مانگ به‌ریه‌ك كه‌وتن، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و ببێته یه‌كه‌می گروپهكهیی، و غانا-ش به‌بردنه‌وه‌ی لهسرِبیا هه‌ر ئهمرِۆ پله‌ى دووه‌می به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌ده‌ست هێنا.
له‌یارییه‌كه‌دا، پێش ئه‌وه‌ى كلۆزه له‌خوله‌كی 27 گۆڵی دووه‌می ئه‌ڵمانیا به‌شێوازی تایبه‌تی خۆی "كه‌لله" تۆمار بكات، له‌سه‌ره‌تاى یارییه‌كه بهشوتێكی به‌هێز له‌لایه‌ن پۆدۆلۆسكی له خوله‌كی 8 گۆڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه تۆماركرا.
ئه‌گه‌رچی ئه‌ڵمانیا له گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه گۆڵى تۆمار كرد، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا، چه‌ند هه‌لێكی له‌ده‌ستا، و ره‌نگه ئه‌گه‌ر كه‌می ئه‌زموونی یاریزانه‌كان نه‌بووایه بیانتوانیایه گۆلێش تۆمار بكه‌ن به‌تایبه‌تی له خوله‌كه‌كانى سه‌ره‌تاى یارییه‌كه.
له‌گێمی دووه‌میشدا، هه‌ر وه‌ك یه‌كه‌م له‌سه‌ره‌تا ئوسترالیا هێرشی ده‌برد، به‌ڵام هێرشه‌كان پێش ئه‌وه‌ی به ش‌وت كۆتایی بێت پوچه‌ڵ ده‌كرانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانییه‌كان. هه‌ربۆیه له‌خوله‌كى 68، مۆله‌ر گۆڵی سێیه‌می ئه‌ڵمانیاى تۆماركرد، و پاشان كاكاو كه له‌جێى كلۆزه هاته‌ناوه‌وه، گۆلڕی چواره‌م و كۆتایی یارییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌ڵمانیا، كه‌مێك له‌و ره‌وشه‌ى مۆندیالى ئه‌مساڵ گۆرِا كه‌زۆربه‌ی یارییه‌كان یه‌ك گۆڵ یان دوو یاخود هیچ گۆڵك تۆمار نه‌كرابوو.