بریاره‌ سبه‌ى رِاهێنه‌ره‌تازه‌كه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر بگاته‌ پایته‌خت

بریاره‌ سبه‌ى رِاهێنه‌ره‌تازه‌كه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر بگاته‌ پایته‌خت
گولاَن :كارزان كانه‌بى

به‌مه‌به‌ستى مۆركردنى بۆندێك له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر بۆسه‌رپه‌رشتى كردنى مه‌شقى یانه‌كه‌ بریاره‌ سبه‌ى ئه‌یوب ئه‌دیشۆ بگاته‌ شارى هه‌ولێر .
به‌مه‌به‌ستى زیاتر گفت وگۆ كردن له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتنێك لگه‌ڵ یانه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ى مه‌شقى یانه‌ى هه‌ولێر وه‌رگرێت له‌ یارییه‌كانى داهاتووى خوڵى نایابى یانه‌كانى عێراقى بریاره‌ سبه‌ى یه‌ك شه‌مه‌ ئه‌یوب ئه‌دیشۆ بگاته‌ شارى هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى هه‌ولێر دانیشتن ئه‌نجدام بدات بگه‌ونه‌ رێكه‌وتنێك بۆئه‌وه‌ى مه‌شقى یانه‌ى هه‌ولێر بگرێته‌ ئه‌ستۆ ،له‌م باره‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى بۆگولاَن ئاشكرا كرد گوتى هه‌ر جارێك ئێمه‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین ده‌لچى سبه‌ى دێت بۆیه‌ رِه‌نگه‌ سبه‌ى یه‌ك شه‌مه‌ بگاته‌ هه‌ولیر له‌ رێگاى فرۆكه‌ خانه‌ى نێوده‌وله‌تى هه‌ولێره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى زیاتر گفت وگۆى له‌گه‌ڵ بكه‌ین و بگه‌ینه‌ رێكه‌وتنێك بۆمۆكردنى بۆندێك له‌گه‌لى چونكه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ ئێمه‌ رِاهێنه‌رمان سائیر ئه‌حمه‌د ده‌ستى له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌ .
Top