له پاڵه‌وانه‌تى باسكه‌ى رۆژئاوایى ئاسیا، عێراق پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ست هێنا
له میانى یارییه‌كانى خولى باسكه‌ى هه‌ڵبژارده‌كانى رۆژاوایى ئاسیا له دوا یارى خوله‌كه‌دا عێراق وئێران سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد.
له هۆڵى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى له شارى دهۆك به ئاماده‌بوونى هاكوب هاجریان سه‌رۆكى باسكه‌ى رۆژئاوایى ئاسیا و ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان پارێزگارى دهۆك وجه‌ماوه‌رێكى زۆرى وه‌رزشى دواین یارییه‌كانى باسكه‌ى رۆژئاوایى ئاسیا به‌رێوه چوو .له یارى یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ى ئێران له‌هه‌ڵبژارده‌ى فه‌له‌ستینى برده‌وه به‌ئه‌نجامى (72-63)خاڵ به‌م ئه‌نجامه‌ش ئێران بووه پاڵه‌وانى خوله‌كه وله یارى دووه‌میشدا هه‌ڵبژارده‌ى ئێاق رووبه‌رووى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا بووه له‌م یاریشدا دواى پێًشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز عێراق به‌ئه‌نجامى (57-52)خاڵ یارییه‌كه‌ى برده‌وه وبووه خاوه‌نى پله‌ى دووه‌م .له كۆتایشدا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان خه‌لاَت ودیارى به‌سه‌ر تیپه سه‌ركه‌وتوه‌كان دابه‌شكرا .