سىَ شه‌مه‌ى داهاتووهه‌فته‌یه‌كى نوىَ له‌ خوڵى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت

سىَ شه‌مه‌ى داهاتووهه‌فته‌یه‌كى نوىَ له‌ خوڵى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت
گولاَن :كارزان كانه‌بى

هه‌ولێر و دیاله‌ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
بریاره‌ رژى دووشه‌مه‌ورۆژى سىَ شه‌مه‌ هه‌فته‌یه‌كى نوىَ له‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى به‌رێوه‌ بچێت .
له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى بریاره‌ رۆژانى دووشه‌مه‌و رۆژانى سىَ شه‌مه‌ هه‌فته‌ى 28ى قۆناغى دووه‌م له‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى به‌رێوه‌ بچێت .رۆژى دووشه‌مه‌ یارییه‌كانى كۆمه‌له‌ى باشورئه‌نجام ده‌درێت ،رۆژى سىَ شه‌مه‌ش یارییه‌كانى كۆمه‌له‌ى باكور ،یانه‌ى هه‌ولێریش له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى هه‌ندرێن رووبه‌رووى یانه‌ى دیاله‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌ولێر له‌ئه‌ركێكى ئاسان دایه‌ تاكو بتوانىَ سىَ خاڵى یارییه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنىَ،یانه‌ى دهۆكیش ده‌چێته‌ قه‌زاى شه‌رگات و له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌دا رووبه‌رووى یانه‌ى شه‌رگات ده‌بێته‌وه‌ ،له‌ شارى روومادیش یانه‌ى زاخۆ ده‌بێـه‌ میوانى یانه‌ى روومادى ،ئه‌مه‌ش خشته‌ى یارییه‌كانى تره‌ .
جه‌وییه‌-سامه‌را
كاره‌با-هندییه‌
مه‌سافى باشور-سه‌لاحه‌دین
مه‌سافى -زه‌ورا
موسل-به‌غداد
Top