ئه‌رژه‌نتین هه‌رچۆنێك بوو له‌ نێجیریاى برده‌وه‌

ئه‌رژه‌نتین هه‌رچۆنێك بوو له‌ نێجیریاى برده‌وه‌
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین، ئه‌گه‌رچی نه‌یتوانی ئاستی چاوه‌رِوانكراو پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام توانى به‌ تاكه‌ گۆڵێكى یاریزانى به‌رگرى (گابرێل هاینزه‌) له‌ هه‌ڵبژارده‌ى نێجیریا بباته‌وه‌ و سێ خاڵ به‌ده‌ستبهێنێت.

تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ى ئه‌رژه‌نتین له‌ خوله‌كى 6 یاریه‌كه‌ تۆماركرا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین هه‌وڵى زۆریاندا كه‌ گۆڵى تر تۆمار بكه‌ن به‌لاَم چه‌ندین هه‌لى ئاسانیان له‌ده‌ستدا و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ى نێجیریا چه‌ند هه‌لێكى گۆڵكردنیان له‌ده‌ستدا و ئه‌نجامه‌كه‌ تا كۆتایی وه‌ك خۆى مایه‌وه‌ و ئه‌رژه‌نتین به‌ تاكه‌ گۆڵێك یاریه‌كه‌ى برده‌وه‌ و توانى سێ خاڵ به‌ده‌ستبهێنێت.
Top