كۆریاى باشور له یۆنان ده‌باته‌وه
یاریه‌كه ئاستێكى به‌رزى به‌خۆیه‌وه بینى و چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیدار له‌لایه‌ن یاریزانانى هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌وه كرایه سه‌ر یه‌كتر، و له ئاكامدا هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باشور توانى هه‌له‌كان بقۆزێته‌وه و به دوو گۆڵی خاوێن یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كۆتایی پێبهێنێت و سێ خاڵى گرنگى به‌ده‌ست هێنا.
گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باشور له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له یاریزانان (لی جۆنگ سو) له خوله‌كى 7 و گۆڵى دووه‌م له‌لایه‌ن یاریزان (پارك جی سۆنگ) له خوله‌كى 52 تۆمار كران.