رۆبنیهۆ حه‌زده‌كات بۆبه‌رشلۆنه‌ یارى بكات

رۆبنیهۆ حه‌زده‌كات بۆبه‌رشلۆنه‌ یارى بكات
گولاَن :كارزان كانه‌بى

رۆبینهۆى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل ئه‌وىه‌ ئاشكرا كرد كه‌ حه‌ز ده‌كات بچێته‌ ریزى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى .

ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى رۆبینهۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد بۆرۆژنامه‌ى سپۆرتى كاته‌لۆنى كه‌وا حه‌زى به‌ یارى كردنه‌ بۆریزى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى یارى بكات و درێسى ئه‌و یانه‌یه‌ بپۆشێت له‌ ساڵى داهاتوه‌ ،گوتیشى وه‌كو یاریزانه‌كانى ترى هاونیشتمانى خۆم رۆماریۆو ریڤالدۆورۆنالدۆ حه‌زم به‌ یارى كردنه‌ له‌ یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ چونكه‌ یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكى زۆره‌ له‌ جیهاندا بۆئه‌وه‌ى ناوم بچێته‌ مێَژووه‌ ،گوتیشى ئێستا له‌ یانه‌ى سانتۆس یاری ده‌كه‌م به‌لاَم هه‌موو هه‌وڵێكم ده‌ده‌م بۆئه‌وه‌ى به‌ زووترین كات بتوانم خۆم له‌ ریزى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ ببینمه‌وه‌ .
Top