دیماریا سوپاسى رِاهێنه‌ره‌كه‌ى ده‌كات

دیماریا سوپاسى رِاهێنه‌ره‌كه‌ى ده‌كات
گولاَن :كارزان كانه‌بى

یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین رۆڵى مارادۆناى رِاهێنه‌رى هه‌لبَژارده‌ى وولاته‌كه‌ى به‌رز نه‌رخاند.

دواى ئه‌وه‌ى دیگۆ مارِادۆنا دیماریاى بانگه‌شتى هه‌ڵبژارده‌ىوولاته‌كه‌ى كرد بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ ئاستێكى باشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌م مۆندیاله‌ پێشكه‌ش بكات ،له‌به‌رامبه‌رئه‌م كاره‌شدا دیماریا یاریزانى یانه‌ى به‌نفیكایى هۆله‌ندى رایگه‌یاند كه‌ نازانێت به‌چ جۆرێك بتوانى ئه‌و چاكه‌ى مارادۆنا بداته‌وه‌ كه‌ توانى ئه‌و ده‌ست نیشان بكات بۆئه‌وه‌ى درێسى هه‌لبژارده‌ى وولاته‌كه‌ى بپۆشێت له‌ ئه‌فریقا ،له‌ مۆندیالى ئه‌م ساڵ گوتیشى من هه‌رگیز بیرم له‌وه‌ نه‌كردبووه‌ كه‌ جارێكى تر بگه‌رێمه‌وه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین ئه‌گه‌ر مارادۆنا نه‌بوایه‌ ،ستایشى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ مارادۆنا وه‌كو یاریزانێك هه‌لسو كه‌وتمان له‌گه‌ڵ ده‌كات ناهێلێت بزانێت كه‌ ئێمه‌ هه‌ست به‌ ناره‌حه‌تى بكه‌ین ، گوتیشى ده‌بێت به‌ یارى كردنى باش ئه‌و هه‌لوێسته‌ى ئه‌و پاداشتى بده‌مه‌وه‌ .
Top