ئه‌لبه‌رتۆ رِاهێنه‌رى باشورى ئه‌فریقا چانسمان نه‌بوو له‌سه‌ر كه‌وتن

ئه‌لبه‌رتۆ رِاهێنه‌رى باشورى ئه‌فریقا چانسمان نه‌بوو له‌سه‌ر كه‌وتن
گولاَن:كارزان كانه‌بى

كارلۆس ئه‌لبه‌رتۆرِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى باشورى ئه‌فریقا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردكه‌وا له‌كردنه‌وه‌ى یارى مۆندیال چاسن یاوه‌رمان نه‌بوو .

دواى ئه‌وه‌ى هه‌ردوو تیپى هه‌ڵبژارده‌ى باشورى ئه‌فریقا و مه‌كسكی له‌ یارى كردنه‌وه‌ى مۆندیال به‌ گۆلێك یه‌كسان بوون ،كارلۆس ئه‌لبه‌رتۆ پارێراى راهێنه‌رى باشورى ئه‌فریقا ئه‌وه‌ى بۆراگه‌یاندنه‌كه‌كان ئاشكراكرد له‌ پاش یارییه‌كه‌ كه‌ بىَ به‌ختى بووه‌ هۆكارى یه‌كسان بوونى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى وله‌ ده‌ست دانى دووخالى یارییه‌كه‌ ،گوتیشى له‌ یارى كۆتایى یارییه‌كه‌ش ئێمه‌ تۆپێكیمان له‌ ستنوى گۆلى مه‌كسیك دا ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ شانسه‌كانى تیپى به‌رامبه‌ر گوتیشى به‌ ده‌ست هێنانى سىَ خالى یارییه‌كه‌ گرنگى تایبه‌تى هه‌بوو بۆئێمه‌ گوتیشى به‌ هه‌ر جۆرێك بێت ده‌بێت ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ قبوڵ بكه‌ین به‌لاَم ،ئێمه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنى یارییه‌كه‌ نزیك بووین هه‌ر له‌ درێژه‌ى كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشحكرا كرد دانى نا به‌ قورسى كۆمه‌له‌كیان وگوتى ئاستى هه‌ڵبژارده‌كان زۆر به‌رزه‌ به‌لاَم هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆسه‌ركه‌وتنه‌ له‌ دوویارى داهاتوو بۆئه‌وه‌ى بۆقۆناغى داهاتوو سه‌ركه‌وین .
Top