فه‌رِه‌نسا له‌یه‌كه‌م یارى مۆندیال ته‌نها خاڵێكی ده‌ستكه‌وت

فه‌رِه‌نسا له‌یه‌كه‌م یارى مۆندیال ته‌نها خاڵێكی ده‌ستكه‌وت
هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا دوواى ئه‌و ئاسته‌ نزمه‌ی پشانى دا ئه‌مرِۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵیژارده‌ی ئۆرگواى، ناره‌زاییه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوان هانده‌ران دروست بوو.

ئه‌مرِۆ هه‌ردوو یارى یه‌كه‌م رۆژی مۆندیال به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هاتن، و دوواى ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خاوه‌ن یاریگا "باشوری ئه‌فه‌ریقا" له‌گه‌ڵ مه‌كسیك یه‌كسان، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌رِه‌نساش هه‌مان ئه‌نجامی له‌گه‌ڵ ئۆرگواى به‌بێ هیچ گۆلێك تۆماركرد.

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌رِه‌نسا وه‌ك له‌ریزبه‌ندی گورپه‌كه‌ی له‌كۆتایی دانرابوو، ئاستیشى هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ بوو، نه‌یتوانی یارییه‌كى شایسته‌ به‌و هه‌ڵبژارده‌ خاوه‌ن ئه‌زمونه‌ پێشكه‌ش بكات، و به‌مه‌ش هه‌رچوار هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گروپی A به‌یه‌ك خاڵ یه‌كسانن، به‌جیازاى گۆڵ باشوری ئه‌فه‌ریقا و مه‌كسیك له‌پێش دووانی كۆتایین.
Top