مه‌كسیك رێگه‌ی نه‌دا ساحێب ماڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت

مه‌كسیك رێگه‌ی نه‌دا ساحێب ماڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت
ئه‌مرِۆ كاتژمێر 3,00 به‌كاتی كوردستان، ئاهه‌نگی ده‌ستپێكردنی مۆندیال سازكرا، هه‌رچه‌نده‌ ئاهه‌نگێكی زۆر ساكار بوو شایسته‌ى ئه‌و جامه‌ گه‌وره‌یه‌ نه‌بوو به‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامدار، و تێیدا جلوبه‌رگی میلى ئه‌و وڵاته‌ و نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فه‌ریقا نمایش كران، و چه‌ند گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی ئه‌و كیشوه‌ره‌ به‌گورانی ده‌یانرِازانده‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مرِۆ كاتژمێر 5,00 یاری ده‌ستپێكردنی مۆندیال له‌نێوان خاوه‌ن یاریگا "باشوری ئه‌فه‌ریقا" و مه‌كسیك ئه‌نجامدرا و به‌یه‌ك گۆڵ بۆ هه‌ردولا كۆتایی هات.

له‌سه‌ره‌تا هه‌ڵبژارده‌ی باشوری ئه‌فه‌ریقا گۆڵی خۆی له‌لایه‌ن یاریزان "سیڤیوی چاڤالا" له‌ خوله‌كی 55 كرد، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك نه‌یهێشت ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مێژووییه‌ درێژه‌ بكێشێت تاوه‌كو له‌ خوله‌كی 79 یاریزانی هێڵی به‌رگری به‌رشه‌لۆنا "رافاێل ماركێز" گۆڵى یه‌كسان بوونی بۆ وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد.
Top