رۆبن له‌ یه‌ك یارى به‌ژدار نابێت

رۆبن له‌ یه‌ك یارى به‌ژدار نابێت
گولاَن :كارزان كانه‌بى

هێرشبه‌رى یانه‌ى بایرن میونخى ئه‌لمانى و هه‌ڵبژارده‌ى هۆله‌نده‌ به‌ هۆى پێكانى سوك یه‌ك یارى بىَ به‌ش ده‌بێت له‌ مۆندیال.
ئاریان رۆبنى هێرشبه‌رى به‌تواناى هه‌ڵبژارده‌ى هۆله‌ندا دواى ئه‌وى له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تووشى پێكانێكى سوك هات ،بۆیه‌ رِاهێنه‌رى هۆله‌ندى مارفیكى رایگه‌یاند گوتى رۆبن ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌مان له‌به‌ر پێكانى سوك ته‌نیا یه‌ك یارى یارى ناكات له‌م قۆناغه‌ى ده‌ست پێكردنى مۆندیال ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌ رۆبن ئێستا رۆژ به‌رۆژ له‌ حاله‌تێكى باش دایه‌ بۆیارییه‌كانى مۆندیال ته‌نیا له‌به‌رامبه‌ر دانیمارك یارى ناكات ،گوتیشى یارى نه‌كرندى رۆبن كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى هۆله‌ندا ئه‌گه‌ر ئه‌و یارى بكرادایه‌ بىَ گومان زۆر جیاوازى هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئێستا ،ئه‌وه‌شى رۆن كرده‌وه‌ هه‌موو هه‌ولێكم داوه‌ كه‌ شوێنى ناوبراو پرِ بكه‌مه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى كێشه‌مان بۆدروست نه‌بێت .
Top