له‌ خولى پله‌ یه‌كى عێراقى، برایه‌تى سه‌ركه‌وت بۆقۆناغه‌كانى تر

له‌ خولى پله‌ یه‌كى عێراقى، برایه‌تى سه‌ركه‌وت بۆقۆناغه‌كانى تر
گولاَن :كارزان كانه‌بى

یانه‌ى برایه‌تى له‌ كۆمه‌له‌ى یانه‌كانى شارى هه‌ولێر خۆى گه‌یانده‌ قۆناغى داهاتووى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى عێراقى .

له‌ میانى یارییه‌كانى خولى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى عێراقى له‌ دوا یاری كۆمه‌له‌ى هه‌ولێرى خۆى یانه‌ى برایه‌تى دواى دۆرِانى به‌رامبه‌ر یانه‌ى ئاسۆ به‌ئه‌نجامى (2-1)گۆڵ یانه‌ى برایه‌تى توانى به‌كۆكردنه‌وه‌ى 13خاڵ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م به‌ جیاوازى گۆل له‌گه‌ل یانه‌ى بروسك توانى سه‌ركه‌وێت بۆقۆناغى داهاتووى ،هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ى بروسك توانى له‌ یانه‌ى ئالاَ بباته‌وه‌ به‌لاَم به‌ جیاوازى گۆل سه‌رنه‌كه‌وت بۆقۆناغى داهاتوو ،یانه‌ى برایه‌تى شان به‌شانى یانه‌ى ئارارات به‌شدارى یارییه‌كانى قۆناغى پالاَوتن ده‌كات له‌ ئاینده‌.
Top