بینێتز بووه‌ رِاهێنه‌رى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان

بینێتز بووه‌ رِاهێنه‌رى یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان
گولاَن :كارزان كانه‌بى
یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلانى ئیتالى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا رِاهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى لیڤه‌ر پول به‌فه‌رمى هاته‌ ریزى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان .

یانه‌ى ئونته‌ر میلانى ئیتالى به‌فه‌رمى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌او بۆندیان له‌گه‌ڵ رِاهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى لیڤه‌رپول مۆركردوه‌ بۆماوه‌ى دووسال، بۆسه‌رپه‌رشتى كردنى یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان بۆخوله‌كانى ئیتالى وئه‌ورپى سه‌رپه‌رشتى مه‌شقى یانه‌ى ئه‌نته‌ر ده‌كات مالپه‌رى نیرانزورى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا رۆژى سى َشمه‌ى داهاتوو له‌ شوێنى ،یانه‌ى مۆرینهۆ به‌فه‌رمى بنیتز ده‌ناسێنرێت به‌ ده‌زگه‌یاندنه‌كان ،یانه‌ى ئه‌نته‌ریش له‌سه‌ر پێگه‌ى یانه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌ رافائێل بینتیز بۆته‌ ئیتالى بۆبه‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى یانه‌ى ئه‌نته‌ر پێشوازى لىَ ده‌كه‌ین .پێشتریش یانه‌ى ئه‌نته‌ر میلان هه‌ولى زۆرى دابوو بۆده‌سته‌بره‌كردنى هه‌ره‌یه‌ك له‌ رِاهێنه‌ران فابیۆكاپیلۆى رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌راو جوس هیندیك ى رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى توركیا بۆمه‌شق كردنى یانى ئه‌نته‌ر ،ئه‌مسالیش بینیتز له‌ هه‌ڵ ومه‌رجێكى خراپ بووه‌ له‌گه‌ل یانه‌ى لیڤه‌ر پۆل و پله‌ى حه‌وته‌مى به‌ده‌ست هێنا بۆیه‌ یانه‌كه‌ى سه‌ربه‌خۆى كرد له‌ رۆیشتنى ،پێشتریش له‌گه‌ل یانه‌ى لیڤه‌ر پول جامى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى به‌رزكردۆته‌وه‌ له‌ ساڵى 2007.
Top