مارادۆنا: به‌ڵێن ده‌ده‌م حه‌وت یارى ئه‌نجام بده‌ین

مارادۆنا: به‌ڵێن ده‌ده‌م حه‌وت یارى ئه‌نجام بده‌ین
ئه‌فسانه‌ى تۆپی پێی جیهان و رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین (دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا) به‌ڵێنى به‌ هانده‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین دا كه‌ جامه‌كه‌یان بۆ بباته‌وه‌ و به‌ جامى جیهانه‌وه‌ بگه‌رِێته‌وه‌ بۆ ولاَته‌كه‌ى.

(مارادۆنا) رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین رِایگه‌یاند:
سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئاماده‌ن بۆ یاریه‌كانى مۆندیال و هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه‌ و هیچ یاریزانێكمان توشی پێكان نه‌هاتوه‌ بۆیه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ئاماده‌یه‌ بۆیه‌كه‌م یارى كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى نێجیریا ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.

رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین گوتیشى: سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانى سه‌ركه‌وتنم له‌به‌رده‌ستدایه‌ و هیچ بیانویه‌ك نییه‌ بۆ نه‌بردنى جامى جیهانى بۆیه‌ به‌ڵێن به‌ هانده‌رانى ئه‌رژه‌نتین ده‌ده‌م جامه‌كه‌یان بۆ به‌ده‌ستبهێنم.
Top