یه‌كێتى تۆپی پێى ئیتاڵیا هه‌رِه‌شه‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ى خولى ئیتاڵیا له‌ ئه‌نته‌رمیلان ده‌كات

یه‌كێتى تۆپی پێى ئیتاڵیا هه‌رِه‌شه‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ى خولى ئیتاڵیا له‌ ئه‌نته‌رمیلان ده‌كات
گولاَن-ساڵح محمد
یه‌كێتى تۆپی پێى ئیتاڵیا هه‌رِه‌شه‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ى دوو خولى كالچۆ و جامێكى ئیتاڵیا له‌ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان ده‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌بێ ئاگادارى یه‌كێتى تۆپی پێى ئیتاڵیا هه‌ردوو یاریزانى یانه‌ى جه‌نه‌وا (دیگۆ ملیتۆ) و (تیاگۆ مۆتا)ـى بردوه‌ته‌ رِیزى یانه‌كه‌یه‌وه‌ و یارى پێكردو و ئه‌مه‌ش به‌زیانى ئه‌نته‌رمیلان كۆتایی دێت.

ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستى پێكردوه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بسه‌لمێنرێت ئه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و یاریانه‌ى كه‌ ئه‌و دوو یاریزانه‌ به‌ژداریان تێدا كردوه‌ خاڵه‌كانى له‌ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان ده‌سه‌نرێته‌وه‌.
Top