جیرارد سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را ده‌كات
یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را و یانه‌ى لیڤه‌رپول جیرارد سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را ده‌كات له یاریه‌كانى مۆندیال دواى ئه‌وه‌ى كاپتنى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان (رِیۆ فێردیناند) توشی پێكان هات و به‌و هۆیه‌وه ناتوانێت به‌ژدارى مۆندیال بكات.
(ستیڤن جیرارد) خۆشحاڵى خۆى به وه‌رگرتنى كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را ده‌ربرِی و هیواى خواست كه بتوانێت سه‌ركردایه‌تى ولاَته‌كه‌ى بكات و رِایگه‌یاند:
سه‌ره‌تا كه هه‌واڵى پێكانى فێردیناندم بیست زۆر نیگه‌ران بوم چونكه فێردیناند یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كیه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌مان و یاریزانێكى لێهاتوه به‌لاَم دواى هه‌ستم به خۆشیه‌كه‌ى زۆر كرد كه كاپتنى هه‌ڵبژارده‌كه‌م وه‌رگرت و بومه كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را.