له‌ خولى نایابى عێراقى: سبه‌ى له‌ دێربى كوردستان دهۆك و هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

له‌ خولى نایابى عێراقى: سبه‌ى له‌ دێربى كوردستان دهۆك و هه‌ولێر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
گولاَن:كارزان كانه‌بى

بریاره‌ سبه‌ى پێنجشه‌مه‌ له‌ شارى دهۆك هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرودهۆك له‌ یارییه‌كى به‌هێزدا به‌یه‌ك بگه‌ن .

له‌درێژه‌ى یارییه‌كانى خوڵى نایابى یانه‌كانى عێراقى له‌ كۆمه‌له‌ى باكوروكوردستان له‌ هه‌فته‌ى 27ى خوله‌كه‌ له‌ قۆناغى دووه‌م ،هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو دهۆك رووبه‌رووى یه‌كترى ببنه‌وه‌ ،له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ هه‌موو هه‌وڵێكىبۆبه‌ده‌ست هێنانى سىَ خاڵى یارییه‌كه‌ ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى له‌ پێشه‌نگى یانه‌كان نزیك ببنه‌وه‌ ،یانه‌ى دهۆك به‌سه‌رپه‌رشتى رِاهێنه‌رباسم وقاسم دواین یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كانیان ئه‌نجامداوسه‌رِه‌راى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك یاریزانى پیشه‌گه‌رِیان هێناوه‌ته‌ ریزى یانه‌كه‌یان ،و یانه‌ى هه‌ولێریش به‌سه‌ر په‌رشتى كاپتن عومه‌ر مه‌جید ئه‌م یارییه‌ ئه‌نجام ده‌دات ،بریاریشه‌ سبه‌ى ئه‌م یارییه‌ له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى دهۆك له‌ كات ژمێر30-4ئێواره‌ ئه‌نجامبدرێت .
Top