ماتیوس: هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌فه‌ریقی ده‌چێته‌ قۆناغی پێش كۆتایی، و ئیسپانیاش جامه‌كه‌ به‌ده‌ست دێنێت

ماتیوس: هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌فه‌ریقی ده‌چێته‌ قۆناغی پێش كۆتایی، و ئیسپانیاش جامه‌كه‌ به‌ده‌ست دێنێت
ئه‌ستێره‌ی پێشووى هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا "لۆسه‌ر ماتیۆس" رایگه‌یاند: پێم وایه‌ جامی جیهانی ئه‌مساڵ زۆر تایبه‌ت ده‌بێت، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یه‌كه‌م تیپه‌ كه‌ زۆرترین هه‌لی هه‌یه‌ بۆ بردنه‌وه‌ جامه‌كه‌، پاشان به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداش له‌ هیچی كه‌م نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌رِێ ده‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌فه‌ریقی پێته‌ چوارگۆشه‌ی زێرِین.

له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای به‌و تیپه‌ نمونه‌ییه‌ نه‌زانی كه‌ بتوانێت جامه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنێت، چونكه‌ له‌ده‌ست دانی مایكل بالاك و دره‌نگ كه‌وتنی یاریزانانی بایه‌ر بۆ مه‌شقه‌كانی مانشافت زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی لێدا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دوواى ساڵی 1990 ناسنامه‌ی خۆی له‌ده‌ست داوه‌، چونكه‌ بایه‌خی زۆر ده‌دات به‌ لێهاتوویی یاریزان له‌ناو یاریگا كه‌ ئه‌مه‌، شێوازی ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیله‌، و ئه‌ڵمانیا به‌ یاری كۆمه‌ڵ ناسراوه‌، وتیشی ئه‌ڵمانیا ده‌بێت هه‌وڵ بدات هه‌ڵبژارده‌یه‌كی وه‌كو 1974و 1978 دروست بكات، كه‌ هه‌موو یاریزانه‌كان به‌هێز بوون.

لۆسه‌ر ماتیۆس خاوه‌نی زۆرترین یاریه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا، و خاوه‌نی جامی جیهانی، به‌باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشانكراوه‌.
Top