رِاهێنهرى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانی "پیپ گواردیۆلا" له‌لایه‌ن یه‌كێتى تۆپی پێی ئیسپانیاوه سزا ده‌درێت به برِی 15 هه‌زار یۆرۆ به‌هۆى ئه‌وه‌ى له یارى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه و ئه‌لمێریا ناوبژیوانى یاریه‌كه "كلۆس گۆمێز"ـى به درۆزن ناوبردبو، كه یاره‌كه به یه‌كسانى هه‌ردولا به دوو گۆڵ كۆتای هات.
هه‌ر له یاریه‌كه‌دا گواردیۆلا ده‌ركرا دواى ئه‌وه‌ى یاریزانى سویدى ئیبراهیمۆڤیچ له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه به‌كارتى سور ده‌ركرا ئه‌مه‌ش بوه هۆى تورِهیی رِاهێنهر گواردیۆلا.