ئه‌دریانۆ به‌فه‌رمى چووه یانه‌ى رِۆما
یاریزانى به‌رازیلی ئه‌دریانۆ به‌فه‌رمى رِوى كرده یانه‌ى رِۆماى ئیتاڵى بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ، و سه‌رۆكى یانه‌ى رِۆما جه‌ختى له‌سه‌ر كۆتایی هێنانى بۆندى گواستنه‌وه‌ى ئه‌دریانۆ كرد به‌لاَم ئاماژه به‌برِی بۆنده‌كه نه‌كراوه.
له بۆندى گواستنه‌وه‌ى ئه‌دریانۆدا چه‌ند برِگه‌یه‌كى تێدایه كه باس له رِه‌وشتى ناو یاریگا و ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى ناوبراو ده‌كات كه ده‌بێت پابه‌ندبێت به رِه‌وشتی جوان به‌تایبه‌ت له كاتى مه‌شقه‌كان.