جه‌زیره‌ به‌ 5 كه‌ناڵ یارییه‌كانى مۆندیاڵ ده‌گوازێته‌وه‌

جه‌زیره‌ به‌ 5 كه‌ناڵ یارییه‌كانى مۆندیاڵ ده‌گوازێته‌وه‌
گولان:كارزان كانه‌بى

كه‌ناڵه‌كانی جه‌زیره‌ی وه‌رزشی، ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كارییه‌كان كردوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانى مۆندیاڵ ، كه‌ برِیاره‌ له‌ 11ـی 6ـی داهاتوو تا 11ـی 7ـی 2010، یارییه‌كانی له‌ وڵاتی باشووری ئه‌فریقا ساز بدرێن.

گرووپی كه‌ناڵه‌كانی جه‌زیره‌، 5 كه‌ناڵیان بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان و رِووداوه‌كان و رِووماڵكردن و شیكردنه‌وه‌ی یارییه‌كان ته‌رخان كردووه‌، دووانیان به‌ زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێت، ئه‌وانی دیكه‌یش له‌ ژێر ناوی "جامی جیهان" ده‌بێت و به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌بێت، هه‌روه‌ها كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی وه‌رزشی (HD)ـیش هاوشانی ئه‌وان یارییه‌كان ده‌گوازێته‌وه‌ و كه‌ناڵێكی دیكه‌ی سیستمی 3 دووریشیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست داناوه‌. ئه‌و كه‌ناڵانه‌ له‌ رِێگه‌ی كارته‌كانی جه‌زیره‌وه‌ ده‌كرێنه‌وه‌، كه‌ كارتی تایبه‌تن بۆ مۆندیال. ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام هاوبه‌شی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ نین، ده‌بێت كارتی ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌ برِی 130 دۆلار بكرِن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ رِێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه‌ یارییه‌كانی مۆندیال ببینن.
Top