"فابریگاس بۆ فرۆشتن نییه‌"

ماڵپه‌رى فه‌رمى یانه‌ى ئارسناڵى ئینگلیزى بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ كاپتنى یانه‌كه‌یان "سیسك فابریگاس" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ فرۆشتن نییه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ پلانه‌كانى رِاهێنه‌رى یانه‌ى ئارسناڵ بۆ ساڵى داهاتو.

ئارسناڵ ئه‌و بۆنده‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى رِه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ داواى ده‌ستبه‌رداربونى فابریگاس ده‌كات به‌رامبه‌ر زیاتر له‌ 40 ملیۆن یۆرۆ و گواستنه‌وه‌ى بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌، و سوربونى خۆیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى فابریگاس و پابه‌ندبونى یاریزانى ناوبراو به‌ بۆنده‌كه‌ى دوپات كرده‌وه‌ كه‌ تا چه‌ند ساڵێكى تره‌.
Top