ریال مەدرید بڕی 140 ملیۆن یۆڕۆ دەداتە میسی

ریال مەدرید بڕی 140 ملیۆن یۆڕۆ دەداتە میسی
سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی فلۆرۆنتینۆ پێریس لە ئێستاوە لە هەوڵی هێنانی یاریزانی بە توانایە بۆ وەرزی داهاتوو بۆ ئەوەی بتوانێ زۆرترین نازناو كۆبكاتەوە، لەو یاریزانانەی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید چاوی تێبڕیوە، ئەستێرەی بەناوبانگی ئەرژەنتینی و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لیونێل میسی-یە، كە بڕی 140 ملیۆن یۆرۆی بۆ هێنانی تەرخانكردووە، میسی بۆندی تا ساڵی 2016 لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە نوێكردۆتەوە و لە یەكێك لە بڕگەی بۆندەكان هاتووە، كە میسی ویستی بەرشلۆنە جێبهێڵێ دەبێ بڕی 240 ملیۆن یۆڕۆ بداتە یانەی بەرشلۆنە، جێگەی باسە میسی لە چەند بۆنەوە رایگەیاندووە، كە ژیانی وەرزشی لە یانەی بەرشلۆنە تەواو دەكات.
Top