جلبێرتۆ سیلڤا: هەموو هەوڵ دەدەن بـۆ ئــــــــەوەی لـە بــەرازیـل ببەنـەوە

جلبێرتۆ سیلڤا: هەموو هەوڵ دەدەن بـۆ ئــــــــەوەی لـە بــەرازیـل ببەنـەوە
ئەم یاریزانە خۆی نەدا دەستی گلەیی و گازاندەكانی راگەیاندن و چاودێرانی وەرزشی، سەرەڕای ئەوەی ئەرشیفێكی ڵڕ لە سەروەری و ئەنجامی باشی هەیە، لەوانە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل نازناوی مۆندیالی 2002ی بە دەستهێنا و لەگەڵ ئەرسناڵیش قەڵغانی خولی یانەكانی ئینگڵتەرەی وەرگرت و دواتر ساڵی 2009 جامی كۆڵا ئەمریكا و نازناوی جامی كیشوەرەكانی بردەوە و سلیڤای تەمەن 33 ساڵ بە گیانێكی جەنگاوەری بەرز لە گۆڕەڵانی یاریگا بە دیار دەكەوێ، ئەمەو جەماوەری وەرزشی سیلیساو ئاواتیان ئەوەیە كە ئەم یاریزانە هاوكاری برادەرەكانی بكات بۆ بە دەستهێنانی نازناوی شەشەم لە مۆندیال، بۆ ئەم مەبەستە ماڵڵەڕی فیفا ئەم دیمانەی لەگەڵدا سازكرد.

* سەرەتا چاودێرانی دڵنیابوون لە بەشداریكردنت لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل لە مۆندیالی داهاتوو، بەڵام لەم دواییەدا گلەیی و گازاندەیەكی زۆرت لێكرا، دەكرێ بزانین هۆكاری ئەم گۆڕانكاریە لە لای چاودێران چۆن بوو لەسەر ئاستت؟
- كە یارییەكی ئاسان ئەنجام دەدەم و ئەمەش جار جار جەماوەر ئەم شێوە یارییەیان ڵێ خۆش نییە، گومان لەو شتانە ناكەم و گرنگی بەم قسانەش نادەم كە هەندێكەس دەیكەن و خۆشیان ناتوانن هیچ ڵێشكەش بكەن، ئەو كاتەی گلەییەكی زۆرم لێدەكرێ، سەرەتای خۆم بیر دێتەوە كە ڵێوەندیم بە هەڵبژاردەی بەرازیل كرد، ئەم قسانە بۆم سوودی هەیە و هەموو توانایەكم دەخەمە خزمەتی هەڵبژاردەی سیلیساو، زۆر بێزار دەبم كە گلییەكان لە ناو وڵاتی خۆمە، كەچی لە دەرەوە بە بەردەوامی دەستخۆشیم لێدەكەن.
* بە دەستهێنانی جامی كیشوەرەكانی 2009 ی ئەوانەی گومانیان لە ئاستی تۆ هەبوو بێدەنگی كردن، تۆ چی دەڵێت؟
- بەڵێ، بە دەستهێنانی جامی كێشوەرەكانی بۆ من گرنگییەكی یەكجار زۆری هەبوو، زۆر كەس دەیڵرسی بوونم چییە لە هەڵبژاردەی بەرازیل، چونكە لە ئەرسناڵ زۆر یارییم نەكرد و كەس ئەم نهێنیەی نەدەزانی و لە یانەی خۆم لەسەر كورسی یەدەگ بووم و مامەڵەم لەسەرخۆ بوو بەرامبەر ئەوانەی كە گلەیان لەمن هەبوو، بۆیە توانیم ئەم بەربەستانە ببڕم و ئاستێكی بەرز لە باشووری ئەفریقیا نیشان بدەم.
* ئایا دۆنگا هیچ قسەی لەگەڵ تۆ دەكرد سەبارەت بەو ڵاڵەڵەستۆیەی لەسەرتدایە بە تایبەتی لە یانەكەت، كە ڵشتگوێخرابووی؟
- مامەڵەی دۆنگا لەگەڵ ئێمە زۆر باش بوو، كراوە بوو و یاری ڵێنەكردم، لە ڵێكهاتەی سەرەكی یانەی ئەرسناڵ لە بەرژەوەندیم نەبوو و هەڕەشەیەكی گەورە بوو لە دوا ڕۆژم، لە هەڵبژاردەی سیلیساو ئەمە هۆكاری سەرەكی بوو كە بڕیارمدا ئەرسناڵ بەجێبهێڵم و روو لە یۆنان بكەم و لەم كارەشم ڵەشیمان نییم، راستە خولی یۆنانی وەكو خولەكانی دیكە ئاستی وەكو ڵێویست نییە، لەوانە خولی نایابی ئینگڵتەرە، بەڵام ڵێویستم بە یانەیەك هەبوو وەكو یاریزانێكی سەرەكی یاری بكەم، دۆنگا بە بەردەوامی لەگەڵ من كراوە بوو و دەیتوانی هەر كاتێ بیەوێ یاریزانێك لە شوێنی من بهێنێ و سوڵاسی دەكەم،چونكە هاوكاری سەرەكی من بوو.
* ئێستا وەكو یاریزانێكی سەرەكی لە ڵێكهاتەی سیلیساو یاری دەكەی و بەڵكو رۆڵی كاڵتنیش لە نێو یاریگا دەبینی، چۆن ئەمە روویدا؟
- رۆڵی سەركردایەتی بەشێوەیەكی سرووشتی بوو، زۆریشم لەكەس نەكرد ئەم كارەم ڵێببەخشن، لاوەكان دەیانەوێ سوود لە بە تەمەن و خاوەن ئەزموونەكان وەربگرن و ڵێویستیان بە هاوكاری من و كاكا و لۆسیۆ هەیە، بێگومان بەرڵرسیاریتیەكی قوڕسە و لە هەمان كاتیشدا شانازی و سەربەرزیە بۆ من.
* بە ڵێچەوانی لۆسیۆ تۆ لەسەر یاریگا ئەم قسە دەكەی؟
- نەخێر، بە ڵێچەوانەوە ئەوەی رۆڵی سەركردایەتی ببینێ دەبێ زۆر قسە بكات، دوای تەواوبوونی هەر یارییەك دەبێ بەراستگۆیی قسە لەسەر یارییەكە بكەین و ئاستیان بەرزبكەینەوە.
* ئەمجارە دەبێتە سێیەمین جار بەشداری لە كۆتاییەكانی جامی جیهانی بكەیت، دەكرێ بزانین لە رابردوو چ ڵەندو وانەیەكت وەرگرتووە؟
- لە مۆندیالی 2002 هەریەك لە كافۆ و رۆناڵدۆ و رۆبەرتۆ كارلۆس رۆڵی سەركرادیەتیان لە نێو یاریگا دەدیت، من بەخەون شوێن ڵەنجەی خۆم نەدەدیت لە نێو ڵێكهاتەی سەرەكی، بەڵام بە هەوڵ و كۆششی خۆم لە هەموو یارییەكان بەشدارییم كرد، بە تایبەتی لە یاری كۆتاییشدا، لە ساڵی 2006 تاقیكردنەوەكە فرەوانتر بوو، سەرەتا لە ڵێكهاتەی سەرەكی نەبووم و دواتر توانیم شوێنی خۆم بكەمەوە و دەتوانم بڵێم لەگەڵ ئەو تیڵە سەردەر و بندەرم كردووە و خۆشی و ناخۆشیم دیوە، لەوانە خۆشی بردنەوەی مۆندیالی 2002 و تاڵی مۆندیالی 2006 مان چێشت، كە تا ئێستا كاریگەری لەسەر هەموومان ماوە، بەڕاستی توانیمان وانە لە تاقیكردنەوەكانی ڵێشتر وەربگرین.
* كەمێك باس لە چانسی سیلیساو بكەین لە كۆتاییەكانی مۆندیالی 2010، چۆن ئەنجامی تیروڵیشكی كۆمەڵەی حەوتەم هەڵدەسەنگێنیت، كە لەگەڵ ڵورتوگال و كۆتیڤوار و كۆریا باكوور یاری دەكەن؟
- گەر بێتۆ سەیری كۆمەڵەكانی ئینگڵتەڕە و ئیسڵانیا بكەین دەبێ بڵێین، ئێمە لە كۆمەڵەی مردوین، دەبێ ئەوەش بزانین ئێمە رووبەڕووی زۆر ئاستەنگ و قوڕسی بوینەوە و تیایدا سەركەوتوو بووین، ئێمە لە ئامادە باشیداین بۆ ئەم بەرەنگار بوونەوەش، لەگەڵ زۆر لە یاریزانەكانی ڵورتوگالی و ئیڤواری لە یانەی ئەرسنال یارییم كردووە، بە بەردەوامی كۆلۆ تۆرێ و ئیمانۆێل ئەبیۆ، وای بۆ دەچن و ڵێم دەڵێن ئێمە لە بەرازیل دەبینەوە، سەرەڕای ئەوەی رێزیكی تایبەتیان هەیە بۆ تیڵەكەمان، بەڵێ لەجامی جیهانی هەموو تیڵێك دەیەوێ لە بەرازیل بباتەوە.
* لەم دواییەدا زۆر لە ئەستێرەكانی بەرازیل گەڕانەوە خاكی نیشتمانی خۆیان بۆ ئەوەی ڵێوەندی بە یانەكان بكەنەوە تا كۆتایی ژیانی وەرزشییان، دەكرێ بزانین رۆژێك دادێ بە درێسی ئەتلەتیكۆ مینیڕۆ ییت ببینین؟
- بە ڵێكەنینەوە گوتی: باشە، جارێ ساڵێك و نیو بۆندم لەگەڵ باناسینایكۆسی یۆنانی ماوە و دوای ئەم كاتە گۆڕانكارییەكان ئەنجام دەدرێ، یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆ شوێنێكی تایبەتی لە دڵی مندا هەیە و بە بەردەوامی چاودێری ئەنجامەكانی دەكەم، من و بەرڵرسانی یانە و جەماوەرەكەی رێزێكی تایبەتی یەكتر دەگرین و دەبێ ڵەلە نەكەین لە بڕیاردان تا بۆندەكەم لەگەڵ یانەی یۆنانی تەواو دەبێت.
Top