لە ئاسمانی خولی ئیتاڵیا ناوی (میلیتۆ) دەدرەوشێتەوە

لە ئاسمانی خولی ئیتاڵیا ناوی (میلیتۆ) دەدرەوشێتەوە
بەو هۆیەی كە تۆپی پێ لە جیهاندا بوونی هەیە، ئەرژەنتین بە پلەیەكی باش دێت بۆ دروستكردنی ئەستێرەی تۆپی پێ و خەڵكەكەی هەوای تۆپی پێ هەڵدەمژن و خۆشەویستیەكی رادەبەدەریان هەیە بۆ ئەم یارییە، دیگۆ میلیتۆ ناوێكە كە مێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیا پارێزگاری لێدەكات و ئەستێرەیەكی لێهاتووی (ئەنتەر میلان)ە و لە زۆر بۆنەوە وەكو گۆڵكارێكی كالیشۆ ناسراوە، میلیتۆ شارەزاییەكی تەواوو نهێنیەكانی ئەم خولە باش دەزانێت و لە ساڵی 2003 رووی لە جەنەوا كرد پێش ئەوەی پێوەندی بە ئەنتەر میلان بكات، ئەو كاتەی میلیتۆ لە وڵاتی تانگۆ پێوەندی بە وڵاتی ئەندەلوس كرد، سەرەتا لە یانەی رایسینگ كلوپی ئەرژەنتینی یاری دەكرد و ساڵی 2003 پێوەندی بە كۆنترین یانەی ئیتاڵیا كرد كە ئەویش یانەی جەنەوا بوو لە پلە دوو یاری دەكرد و بۆ ماوەی دوو وەرز مایەوە و توانی 33 گۆڵ تۆمار بكات، دواتر ساڵی 2005 پێوەندی بە خولی لالیگای ئیسپانی كرد و ساڵی 2008 جارێكی دیكە رووی لە خولی كالیشۆ كرد، ئەمجارەش لە یانەی جەنەوا، بەڵام لە خولی پلە یەك یارییان دەكرد و هەموو ئەو بۆندانەی رەتدكردەوە لەلایەن بەناوبانگترین یانەكانی جیهانی بۆی هاتبوو، دوای ئەوەی یانەی جەنەوا ناوی میلیتۆی لە لیستی یاریزانە فرۆشراوەكان راگەیاند كە میلیتۆ زۆری پێ ناخۆش بوو، میلیتۆ بۆندێكی تا ساڵی 2013ی لەگەڵ ئەنتەر میلان مۆركرد لەتەك یاریزانان ئیتۆ و زانێتی یاری بكات و چەندین دەستكەوتی باشی بۆ بە دەستهێنا و ناوی خستە نێو بەناوبانگترین گۆڵكارانی خولی یانەكانی ئیتاڵیا، چاودێران دەڵێن نرخی میلیتۆ لە ئەنتەر میلان هیچی كەمتر نییە لە میسی لە بەرشلۆنە كە هاورێیەتی لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین، میلیتۆ ئێستا لە لیستی باشترین یاریزانە هێرشبەرەكانی جیهانی دێت، میلیتۆی تەمەن 30 ساڵ بووە هۆكارێكی سەرەكی بۆ گەیشتنی ئەنتەر میلان بۆ یاری كۆتایی خولی یانەكانی ئەوروپا و بەرشلۆنەی پاڵەوانی پارساڵی دوورخستەوە، بۆیە ئەنتەر میلان ناتوانێ زۆر بە ئاسانی دەستبەرداری ئەم یاریزانە بێت.
Top