ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و یاریزانی نێودەوڵەتی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ جەختی لەوە كردووە كە بەهیچ شێوەیەك حەزی نەدەكرد سەیری یارییەكانی خولی یانەكانی ئەوروپا بكات دوای ئەوەی لەسەر دەستی یانەی لیۆن ماڵئاوایی كرد، رۆناڵدۆ زیاتر وتی ددان بە هەموو شتێك دەنێم، بۆیە حەزم نەدەكرد سەیری یارییەكان بكەم، چونكە هەستم بریندار دەبوو تیپەكەمان زۆر باش بوو، بەڵام بەهۆی بوونی هەندێ هەڵەی كوشندە تووشی ئەم كارەساتە هاتین، دەبێ وانەیەك لە تاقیكردنەوەی وەرزی ئەمساڵ وەرگرین و لە وەرزی داهاتووش بەسەر بەرزی یاری بكەین، هەروەها وتی راستە تیپەكەمان چەندین ئەستێرەی بە توانای تێدایە و دەبوایە زۆرترین نازناو لەم وەرزە كۆبكەینەوە، ئەمە وەرزی یەكەممانە بەم پێكهاتە یاری بكەین و ناشڵێم پێویستمان بە كات هەیە و دەبێ ئەوەش بزانین ئێمە چانسمان لە یارییەكان نەبوو بەتایبەتی بەرامبەر یانەی لیون، رۆناڵدۆ لە كۆتاییدا وتی: ئێستاش خولی یانەكانی ئیسپانیامان لە پێشە و نابێ لە دەستی بدەین و جەماوەریش لەگەڵ خۆمان ئاشت بكەینەوە.