نیشانەکانی پیری چۆن دەردەکەون ؟

نیشانەکانی پیری چۆن دەردەکەون ؟
هیرۆشی هیرایزۆمی پرۆفیسۆری یابانی دەڵێ: هەستکردن بە پیربوون یان دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لای کەسانێک، ئەوە دەردەخات کە ئەو کەسانە چالاکیی جەستەییان زۆر کەم و سستبووە، کە پێویستە هەندێک راهێنان و جووڵەی وەرزشی ئەنجام بدەن، زۆر جار کەسانێک نیشانەی پیرییان لێ دەردەکەوێت، کە هێشتا نەگەیشتوونەتە تەمەنی پیری، واتە زوو پیربوون. ئەوانەی زوو پیردەبن، ئەو کەسانەن کە زۆربەی کاتەکانیان بە دانیشتن و کەمیی جووڵە بەسەر دەبەن، بەتایبەتی لە سەردەمی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیادا، کەوای کردووە خەڵکی کەمتر ئەندامانی لەشیان دەجووڵێت، یان بەدخۆراکن، یانیش زۆرخۆرن، بە تایبەتی خواردنی درەنگانی شەو.

گوڵان-سلێمان
Top