وریا بە لە زیاد خواردنی شیرینی لە مانگی رەمەزاندا

وریا بە لە زیاد خواردنی شیرینی لە مانگی رەمەزاندا
زۆربەی رۆژووەوانان لە مانگی رەمەزاندا جەخت لە خواردنی شیرینی Sweets دەكەنەوە، بێ ئەوەی بە تەواوی درك بەخراپی و مەترسییەكانی بكەن، زۆربەی جۆرەكانی شیرینی ئەگەرچی وزەیەكی باش بە لەش دەدەن، چونكە رێژەیەكی بەرزی شەكر و چەوری لەخۆ دەگرن، بەتایبەتی چەورییە تێرەكان كە بە چەوریی خراپ هەژمار دەكرێن، بەڵام خواردنی بڕی زیاد، هۆكارە بۆ گیرانی خوێنبەرەكان و جەڵتەی مێشك و نۆرەی دڵ، جگە لە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە. لە لایەكی دیكەوە زیاد خواردنی شیرینی بەتایبەتی راستەوخۆ پاش ژەمی ئیفتار هۆكارە بۆ گەورەبوونی قەبارەی گەدە و دواخستنی كرداری هەرسكردن، هاوكات لەگەڵ هەستكردن بە ناڕودەحەتیی سك و هیلاكیی جەستەیی، هەروەها گۆڕان لە تێكڕای ئاستی شەكری خوێن كە هۆكارە بۆ زوو هەستكردنەوە بە برسیبوون و دووبارە خواردنی شیرینی، یان خۆراكی دیكە بە بڕی زیاتر. راستە شیرینییەكان چێژ و بۆنی خۆشیان هەیە و دەبنە ئەگەری جۆرێك هەستكردن بە خۆشی بەهۆی هاندانی دەردانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین Serotonin لە مێشكدا، بەڵام پێویستە كە بە بڕی كەم بخورێن و بە خواردنی میوەی جۆراوجۆر قەرەبوو بكرێنەوە، هەوڵ بدە كە لە ژەمی پارشێودا دووربكەویتەوە لە خواردنی هەر جۆرێكی شیرینی.
Top