لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا هاتووە كە شەش مانگ پاش تووشبوون و چاكبوونەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، نزیكەی 76%ی تووشبووان بەلای كەم دوچاری یەك لەم نیشانانە دەبنەوە، وەك: گرفتەكانی خەو بە رێژەی 26%، پەستی و خەمۆكی بە رێژەی 23%، هەستكردن بە ماندووبوون، لاوازبوونی ماسوولكە، كەمبوونەوەی توانا و فرمانی كۆئەندامی هەناسە بە رێژەی تا رێژەی 41%، كەمبوونەوەی توانا و فرمانی گورچیلەكان بە رێژەی 13% دوای چاك بوونەوە لە پەتای كۆرۆنا، هەستكردن بە ماندووبون و هیلاكی Fatigue لەگەڵ بێهێزبوونی ماسوولكەكان باوترینی ئەم نیشانانەن، بۆنموونە نزیكەی 63%ی تووشبووان دوچاری بێهێزیی ماسوولكە و هەستكردن بە ماندووبوون دەبنەوە. پاش ئەم لێكۆڵینەوەیە كە لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجام دراوە، پسپۆڕانی تەندروستی رێنمایی كەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن، كە پاش چاكبوونەوە بە شێوەیەكی دەوری سەردانی دكتۆر بكەن بۆ بەسەركردنەوەی تەندروستییان.