پشكنینێكی نوێی چەند چركەیی بۆ دەستنیشانركردنی كۆڤید19

پشكنینێكی نوێی چەند چركەیی بۆ دەستنیشانركردنی كۆڤید19
پاش تووشبوون بە هەوكردنە ڤایرۆسی و بەكتریاییەكان، لەش ماددەی دژەتەن Antibodies دروست دەكات، كە ئاستێكی بەرزی بەرگری بەرانبەر بە میكرۆبەكە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو پەیدا دەكات. لە حاڵەتی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، لەش ماددەی دژەتەن بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست دەكات، ڤاكسینیش بە هەمان شێوە هانی لەش دەدات بۆ دروستكردنی دژەتەن، تا ئێستا رێگاكانی دەستنیشانكردن بریتین لە وەرگرتنی سامپڵ لە لووت و قوڕگ PCR لەگەڵ پشكنینی دژەتەنەكان لە رێگای تێستی خوێنەوە. بەم دواییە توێژەران لە زانكۆی كارنیگی مێلۆنی Carnegie Mellon ئەمریكا رێگایەكی نوێ و خێرایان دۆزیوەتەوە بۆ دەستنیشانكردنی ماددە دژەتەنەكان، كە تەنیا چەند چركەیەك دەخایەنێت بۆ دەركەوتنی ئەنجامەكەی، ئەم پشكنینە پێویستی بە سامپڵ، یان دڵۆپێكی بچووكی خوێن هەیە و پشت بە بەكارهێنانی ماددەیەكی نانۆیی Nanoparticle دەبەستێت، بۆ دەستنیشانركردنی خێرای دوو جۆری ماددە دژەتەنەكان لە جۆری نوكی S1 و RBD، جگە لە پشكنین بۆ دەستنیشانكردن، ئەم رێگایە بۆ دیاریكردنی ئاستی كاردانەوەی سیستمی بەرگریی لەش بەرانبە بە كۆڤید19 پاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا سوودی لێ وەردەگیرێت.
Top