جۆر و كوالیتی خۆراك رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ پاراساتی تەندروستیی چاو و كرداری بینین. ئەمە روونە كە لەگەڵ بەساڵاچووندا توانای بینین كزدەبێت، بەڵام گەلێك جاریش جگە لە نەخۆشی، هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ كەمیی چەند ماددەیەكی گرنگ لە خۆراكی رۆژانەدا. ئەمڕۆ لە ژیانی رۆژانەماندا، زیاد بەركەوتنی چاو بە تیشكی شین زیان بە چاو دەگەیەنێت، زیاد خوێندنەوەش ئەمڕۆ، یان سبەی پێویستی بە بەكارهێنانی چاویلكەی خوێندنەوە دەبێت. بە گوێرەی چەند لێكۆڵینەوەیەكی تایبەت بە تەندروستیی چاو، ماددە خۆراكییەكانی وەكو زینك، كۆپەر، ڤیتامین C، ڤیتامین E لەگەڵ بیتا كارۆتین Beta carotene رۆڵی گەورە دەبینن بۆ پاراستنی تەندروستیی چاو و توانای بینین، گەلێك خۆراك دەوڵەمەندن بەم ماددانە كە پێویستە رۆژانە بخورێن، بەتایبەتی ماسی كە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا3 كە زۆر گرنگن بۆ تەندروستیی چاو، گێزەر كە زۆر دەوڵەمەندە بە بیتا كارۆتین و ڤیتامین A. ئەمە جگە لە رۆژانە خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو، خۆراكە گرنگەكانی دیكە بۆ تەندروستیی چاو ئەمانەن: سەوزە گەڵا تاریكەكان كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C و ماددەكانی لیوتین Lutein و زیازانتین Zeaxanthin بەتایبەتی سپێناغ و سڵق، پەتاتەی شیرین كە دەوڵەمەندە بە بیتاكارۆتین و ڤیتامین E، هێلكە كە سەرچاوەیەكی باشە بۆ لیوتین، زیازانتین، زینك، ڤیتامین E.