جگەر ئەندامێكی زۆر گرنگە و بەردەوام بۆ فلتەركردنی هەزاران ماددەی زیانبەخش كاردەكات، كە لە خۆراك و ژینگەوە دەگەنە لەش، هەروەها جگەر یارمەتی تێكشكاندنی خۆراك دەدات بە مەبەستی بەرهەمهێنانی وزە بۆ ئەندامەكانی دیكەی لەش. بۆ ئەوەی كە جگەر فرمانەكانی بە دروستی ئەنجام بدات، پێویست بە چەند ڤیتامینێك دەكات كە لە خۆراكەوە بە بڕی تەواو دابین بكرێن، ئەگینا پێویستە كە لە رێگای بەكارهێنانی یاریدەدەری خۆراكی و بە شێوەی مەلتی ڤیتامین بە رێنمایی دكتۆر وەربگیرێن. ڤیتامین C گرنگە لە هاندانی جگەر بۆ رزگاركردنی لەش لە ماددە زیابەخش و ژەهراوییەكان، كۆمەڵەی ڤیتامین B كە رۆڵیان هەیە بۆ پاراستنی خانەكانی جگەر لە ماددە ژەهراوی و زیانبەخشەكان، بۆ نموونە: ڤیتامین B6 جگەر لە ماددەی فۆرمەلدیهاید و هۆمۆسیستین Homocysteine پاكدەكاتەوە، سەوزە گەڵا تاریكەكان، كوارگ، برۆكۆلی دەوڵەمەندن بە جۆرەكانی ڤیتامین B. بیتا كارۆتین Beta carotene كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە، رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ پاراستنی خانەكانی جگەر و پاككردنەوەی جگەر لە ماددە زیانبەخشەكان، سەوزە و میوەكان بەگشتی سەرچاوەی باشن بۆ بیتا كارۆتین. ئەو ڤیتامینانەی كە لە جگەردا خەزن دەكرێن، بریتین لە ڤیتامینەكانی A، D، K، E، B12.