بۆچی سپێناغ بە سوپەرفــــــــوود ناوزەد دەكرێت؟

بۆچی سپێناغ بە سوپەرفــــــــوود ناوزەد دەكرێت؟
سپێناغ Spinach لە نێوەندە زانسیتیەكاندا بە سوپەرفوود ناوزەد دەكرێت، چونكە بەلای كەم 13ماددەی دژەئۆكسان لە جۆری فلاڤانۆیدەكان Flavonoids لەخۆدەگرێت، كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە تا رێژەی 34% كەم دەكاتەوە بەتایبەتی شێرپەنجەی گەدە، مەمك، پرۆستات، پێست، هێلكەدان، هەروەها شێرپەنجەی كۆڵۆن. گەڵا سەوزەكانی سپێناغ سەرچاوەیەكی باشن بۆ ڤیتامینەكانی K، A، C، B2، B9 یان فۆلەیت كە گرنگیی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە. سپیناغ رۆڵی هەیە بۆ باشتركردنی كوالیتیی خوێن و خۆپاراستن لە كەمخوێنی بەوەی كە دەوڵەمەندە بە ئاسن، سوودە تەندروستییەكانی دیكەی سپێناغ ئەمانەن: خۆپارستن لە ئەگەری رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشیی دڵ، پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، سووككردنی نیشانەكان لە تووشبووان بە نەخۆشیی رەبو، پاراستنی بارستایی و پتەویی ئێسك، كەمكردنەوەی نشانەكانی داڕوشانی جومگە (سەوەفان)، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگەكان، بەتایبەتی ئازار و ئاوسان، كەمكردنەوەی ئەگەری نۆرەكانی سەرئێشە لە تووشبووان بە شەقەسەر، پاراستنی چاو لە گۆڕانە نێگەتیڤەكانی پەیوەست بە تەمەن، پاراستن و باشتركردنی فرمانەكانی مێشك، بەتایبەتی لە بەساڵاچوواندا.
Top