بەلاوەنانی ژەمی ئێواران Skipping dinner بە مەبەستی دابەزاندنی كێشی لەش زیانی لە سوودی زیاترە، لەوانەشە پلانی دروستی دابەزاندنی كێشت لێ تێك بدات، هەروەها لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری زیادبوونی ترشەڵۆكی گەدە و دڵەكزێ و قەبزی، هەروەها لەوانەیە وات لێ بكات كە لەكاتێكی درنگی شەودا هەست بە برسیبوون بكەیت و پەنا ببەیتە بەر خۆراكی ناتەندروست و درەنگ خواردن كە تەندروستیت تێك دەدەن، بۆیە هەرگیز رێنمایی ناكرێت. خواردنی ژەمێكی دروستی وەك ئێوارە گرنگ و پێویستە بۆ تەندروستی و دابینكردنی وزەی پێویست بە درێژایی شەو و بەیانیی رۆژی پاشتریش تا كاتی خواردنی ژەمی بەیانی، بەڵام واباشە كە ژەمێكی سووك و دەوڵەمەند بێت بە ماددی خۆراكی. لە چەندین سەرچاوە ئاماژە بەوە كراوە كە نەخواردنی ژەمی ئێواران دەبێتە هۆی تێكچوونی خەو و هەستكردن بە بێ وزەیی و بێهێزیی لەش. ئەگەر بتەوێت كە چەند كیلۆگرامێك كێشی زیادی لەشت دابەزێنێت، ئەوا پێویستە كە رۆژانە سێ ژەمی سەرەكی بخۆیت، هەر ژەمێك بە بڕ و جۆری جیاواز، گۆڕین و كەمكردنەوەی بڕی خۆراك و بڕی كالۆری تەنیا بە رێنمایی دكتۆر دەبێت، توانای لەش بۆ هەرسكردن و هەڵمژینی خۆراك دیاریكراوە، بەلاوەنانی ژەمێكی خۆراك و قەربووكردنەوەی لە ژەمێكی سەرەكی دیكەدا هەرگیز تەندروست نییە.