سوودەكانی گەنمەشامی

سوودەكانی گەنمەشامی
گەنمەشامی Popcorn سەرچاوەیەكی باشە بۆ ریشاڵ و وزە لەگەڵ ڤیتامینەكانیA، E، B1، B2، B3، B5،B6، B9(فۆلێت)، هەروەها ماددەی دژەئۆكسان و گەلێك كانزای گرنگی وەكو فۆسفۆر، مەگنسیۆم، زینك، كۆپەر، ئاسن، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، سیلینیۆم Selenium كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە. سوودە تەندروستییەكانی گەنمەشامی: هاندانی هەرسكردنی خۆراك و درێژكردنەوەی ماوەی هەستكردن بە تێربوون، رێگرتن لە ئەگەری قەبزی، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا كە رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، بەرزكردنەوەی ئاستی وزە و میتابۆلیزمی لەش، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون و سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی، باشتركردنی تەندروستیی ئێسك بەتایبەتی خۆپاراستن لە پووكانەوەی ئێسك، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە گەنمەشامی خۆراكێكی گونجاوە بۆ تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە، دواخستنی كاریگەریی تەمەن لەسەر پێست و چاو بەتایبەتی چرچبوونی پێست و گۆڕانەكانی چاو كە پەیوەستن بە تەمەن AMD و گەلێك جار كرداری بینین دەخەنە مەترسییەوە، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن و خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك، كۆنتڕۆڵكردنی كەمخوێنی.
Top