بەكارهێنانی برژانگی دەستكرد Fake eyelashes، یان درێژكردنەوەی برژانگ لەم دوو ساڵەی دواییدا لە سەرتاسەری جیهاندا زیادی كردووە. بەگشتی برژانگی دەستكرد كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر برژانەگە سرووشتییەكان. برژانگی دەستكرد فشار و قورسایی دەخاتە سەر پێڵووی چاوو و برژانگە سرووشتییەكان، دەرنجام لەوانەیە كە ببێتە هۆی وەستانی هەمیشەیی گەشەی برژانگەكان و ئەگەری تێكدانی رەگەكانیان و هەڵوەرینیان، هەروەها سمغی لكاندنی برژانگی دەستكرد كە ماددەی فۆرمەلدیهاید Formaldehyde لەخۆدەگرێت و گەلێك جار دەبێتە ئەگەری هەستەوەریی پێست و ئاوسانی پێڵووەكان، هەروەها ئەگەر بگاتە چاو ئەوا زیانی گەورە پەیدا دەكات. برژانگی دەستكرد بەكتریا و چڵك و تۆز قەتیس دەكات، ئەمەش هۆكارە بۆ سووتانەوەی چاو و هەوكردنی چینی كۆڕنیای چاو و هەوكردنی پێڵووەكان لەوكاتەی كە برژانگی دەستكرد چاو لە تۆز و ئارەقە و گەیشتنی تەنی بیانی بە چاوەكان دەپارێزێت، لێرەدا چاو رووبەڕووی هەوكردن دەبێتەوە. لەكاتی نووستن بەم برژانگانەوە ئەگەری هەموو ئەم زیانانە زیاتر دەبێت، بۆنموونە: مانەوەی فشار و قورسایی زیاتر و بەردەوام لەسەر برژانگە سرووشتییەكان و هەڵوەرینیان.