كازو، یان كاشو Cashew سەرچاوەیەكی باشە بۆ پڕۆتین و ترشە چەورییە ناتێرەكان Monosaturated fats، هەروەها كانزای گرنگی تێدایە وەكو: ئاسن، زینك، پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، كۆپەر، فۆسفۆڕ، مەگنسیۆم، كالسیۆم، سلینیۆم Selenium كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و بایەخێكی تەندروستیی بەرزی هەیە، لەگەڵ ڤیتامینەكانی B1، B2، B3، B5، C، K، E. كازو جگە لەوەی كە بڕێكی باش وزە لەخۆدەگرێت، گەلێك سوودی تەندروستیی هەیە، بۆنموونە: كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی شەكرە، پاراستنی تەندروستیی ئێسك و ددانەكان، بەهێزكردنی هێڵە بەرگرییەكانی دژەئۆكسان، هاندانی هاتووچۆی خوێن، كۆنتڕۆڵكردنی چالاكیی ئەنزیمەكان كە زۆر پێویستن بۆ هەموو زیندە كارلێكە كیمیاییەكانی لەش، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، خۆپاراستن لە ئەگەری دروستبوونی بەردی زراو، كۆنتڕۆڵكردنی فرمانی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و خۆپاراستن لە كەمخوێنی، پاراستنی تەندروستیی پێست، خۆپاراستن و سووككردنی شەقەسەر، كەمكردنەوەی ئەگەری شێرپەنجەی كۆڵۆن و جگەر، هاندانی فرمانەكانی مێشك، یارمەتیدانی كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش.