تۆوی كەتان Flax seeds لەبەر بەها خۆراكییە بەرزەكەی بە سوپەرفود ناوزەد دەكرێت. تۆوی كەتان بە ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا3 و ریشاڵ و دژەئۆكسانی لیگنانەكان Lugnans دەوڵەمەندە كە لە گرووپی پۆلیفینۆلەكانن، هەروەها پرۆتین و ڤیتامینەكانی B1، B6، B9، لەگەڵ كانزاكانی كالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، فۆسفۆڕ، كۆپەر، پۆتاسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی تۆوی كەتان بریتین لە: كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی دڵ و نۆرەی دڵ، خۆپاراستن لە ئەگەری جەڵتەی مێشك، دابەزاندنی ئاستی هەوكردن و خۆپاراستن لە شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەت و شێرپەنجەی پڕۆستات لە پیاودا، هاندانی هەرسكردنی خۆراك و رێكخستنی جووڵەی ریخۆڵە، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ لە خوێندا، دابەزاندنی پەستانی خوێن، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، تاودانی میتابۆلیزمی Metabolism لەش و كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، خۆپاراستن لە قەبزی، چالاكیی دژی بەكتریا و ڤایرۆس، پاراستنی تەندروستیی پێست و قژ لەگەڵ دواخستنی كرداری پیربوون، یان لۆچبوونی پێست، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، پاراستنی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان، پاراستنی تەندروستیی جومگەكان.