پسپۆڕانی تەندروستی جەخت دەكەنەوە كە ئاشنابوون بە زیاتر لە دوو زمان هاندەرە بۆ ئاكتیڤكردنی شوێنی زیاتر و جیاواز لە مێشكدا، ئەمەش هاندەرە بۆ زیادبوونی تواناكانی مێشك بەتایبەتی توانای تەركیز و ئیدراك Cognition. ئەوەش روونكراوەتەوە كە فێربوونی زمانی نوێ لە هەر تەمەنێكدا ئەم ئامانجە دەپێكێت. لە لێكۆڵینەوەكانی پەیمانگای نەتەوەییی توێژینەوەكانی مێشك لە هیندستان بڵاو كراوەتەوە، كە هەر چەند ژمارەی زانینی زمانەكان زیاتر بێت، هێندە گەشە و تواناكانی مێشك باشتر دەبێت. لە لایەكی دیكەوە توێژەران گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە فێربوون و زانینی زمانێكی نوێ لە تووشبووان بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر Alzheimer’s یان كەمبوونەوەی تواناكانی مێشك كە پەیوەستە بە تەمەن Dementia رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ سووككردنی نیشانەكان و باشتركردنی فرمانەكانی مێشك بەگشتی.