پێویستە ئەم دەرمانانەت لە ماڵەوە هەبن

پێویستە ئەم دەرمانانەت لە ماڵەوە هەبن
پێویستە لە ماڵەوە چەند جۆرە دەرمانێك لە شوینێكی وشك و سارد دابنێیت بۆ چارەسەركردنی چەند حاڵەت و نەخۆشییەكی سادە وەكو هەستەوەری، ئازاری گەدە، سەرئێشە...تاد، لەوكاتەی كە دەرمانخانەكان داخراون، یان كات درەنگە و ماڵت دوورە لە نەخۆشخانە، دەتوانیت بەلای كەم نیشانەكانت بە دەرمانێكی سەلامەت سووك بكەیت تا دەگەیتە لای دكتۆر، بۆنموونە دەنكی پاراسیتۆڵ Paracetamol كە بە ژەمی دروست تا رادەیەكی زۆر دەرمانێكی سەلامەتە بۆ سووككردنی ئازار و دابەزاندنی پلەی گەرمیی لەش، هەروەها دەرمانی دژەهیستامین وەكو ئەلێرمین Allermine بە شێوەی دەنك، یان گیراوە بۆ حاڵەتەكانی هەستەوەریی پێست، خورشت، پژمین، هەستەوەریی چاو هاوكات لەگەڵ كرێمی هایدرۆكۆرتیزۆن Hydrocortisone بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەوكردنی پێست و ئەكزیما، یان پێوەدانی مێروو. دەرمانی دژی دڵەكزێ Antacids بە شێوەی شروب، یان دەنكی كرۆژتن زۆر پێویستە كە لە هەموو ماڵێكدا هەبێت،پاشان دەنكی ئەسپرین بۆ لابردنی ئازار و نۆرەی دڵ، هەروەها شروبی كۆكە و دەنكی فلۆئاوت لەگەڵ مەرهەمی دژەهەوكردن بۆ چارەسەركردنی داڕوشان و برینی سووكی پێست. پێش بەكارهێنانی هەر دەرمانێك، بۆ دڵنیابوون لە ژەم و زیانە لابەلاكان و رێنمایی دیكە، نووسراوی ناو پاكێتەكان بە وردی بخوێنەرەوە، هەر سێ مانگ جارێك بەرواری بەسەرچوونی دەرمانەكان بەسەرەبكەرەوە.
Top