فستق بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و شەكرە

فستق بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و شەكرە
فستق Pistachio پێكهاتەی گرنگی تێدایە وەكو: پڕۆتین، نیشاستە، چەورییە ناتێرەكان، ریشاڵ، كانزاكانی سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆڕ، لەگەڵ ڤیتامینەكانی A، E،B. چەوریی فستق خۆراكێكی زۆر گرنگە بۆ شانەكانی مێشك، هەروەها كانزای فۆسفۆڕ كە گرنگیی زۆری هەیە بۆ چالاككردنەوەی سووڕی خوێن لە مێشك و باشتركردنی فرمانەكانی، بەتایبەتی توانای تەركیز و ئەزبەركردن و كردارە ماتماتیكییەكان، هەروەها باشتركردنی سووڕی خوێن لە گورچیلەكان و رێگرتن لە نیشتنی خڵتە لە كۆئەندامی میزەڕۆدا. سوودەكانی دیكەی فستق: هاندانی دروستبوون و باشتربوونی كوالێتی شیر لە دایكدا، سووككردنی نەخۆشییەكانی سینگ و كەمكردنەوەی كۆكە، پاراستنی تەندروستیی چاو لە ئاوی سپی و گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن. رێكخستنی فرمانی كۆڵۆن. بەهۆی كاریگەریی ماددە دژەئۆكسانەكانەوە فستق رۆڵی لە جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێندا هەیە، بۆیە گونجاوە بۆ تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ LDL لە خوێندا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و نۆرەی دڵ، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، خۆپاراستن لە هەوكردنە میكرۆبییەكان و هاندانی زووچاكبوونەوە پاش تووشبوون، هێشتنەوەی هەستی تێری بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵ رێگرتن لە زیاد خواردن، ئەمەش هەنگاوێكە بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش.
Top