كاتە گونجاوەكان بۆ ئاو خواردنەوە

كاتە گونجاوەكان بۆ ئاو خواردنەوە
ئاو زۆر گرنگە بۆ تەندروستی، بەگشتی خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ رێنمایی دەكرێت. بۆ دابینكردنی سوودە تەندروستییەكان، واباشترە كە خواردنەوەی ئاو لە كاتە گونجاوەكاندا بێت، بۆنموونە: خۆپاراستن، یان رێگرتن لە ئازاری گەدە، گرژبوونی كۆڵۆن IBS، كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا، هەستكردن بە ماندووبوون، قەبزی، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، ئەگەری نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك. كاتە گونجاوەكان بۆ خواردنەوەی ئاو بیتییە لە : راستەوخۆ پاش لە خەوهەڵسانی بەیانییان دوو پەرداخ ئاوی شلەتێن بخۆرەوە، پەرداخێك پێش ژەمە سەرەكییەكان بە 30 خولەك، پێش دەستپێك و پاش مەشقی وەرزشی و تەنانەت لە كاتی ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیدا دەتوانیت كە بڕێكی كەمی ئاو بخۆیتەوە، پێش وەرگرتنی دوش بەتایبەتی لە كاتی خۆشتن بە ئاوی گەرم، پێش كاتی نووستن چونكە خواردنەوەی ئاو هەنگاوێكە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك لەوكاتەی كە كەمبوونەوەی شلەی لەش، یان وشكبوونەوە ئەگەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان زیاد دەكات، لەكاتی ماندووبوون و هیلاكیی كاردا خواردنەوەی 1-2 پەرداخ ئاو مێشك چالاك دەكاتەوە، چونكە هەستكردن بە ماندووبوون، یەكێكە لە نیشانەكانی كەمبوونەوەی شلەی لەش.
Top