لێكۆڵینەوەكان جەختیان كردۆتەوە كە مەشقی وەزرشی زۆر پێویستە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە. با بزانین كە چۆن مەشقی وەرزشی رۆڵی هەیە بۆ چارسەركردن و خۆپاراستن لە شێرپەنجە؟ مەشقی وەرزشی رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بۆنموونە شێرپەنجەی كۆڵۆن، مەمك، منداڵدان، گورچیلە، میزڵدان، سوورێنچك، لەگەڵ شێرپەنجەی گەدە. مەشقی وەرزشی لە نەخۆشانی شێرپەنجەدا هاندەرە بۆ كەمكردنەوەی پەستی و خەمۆكی، سووككردنی ئازار، هەروەها كەمكردنەوەی هەستكردن بە ماندووبوون و باشتركردنی توانای فیزیكی(جەستەیی) و كوالێتی ژیان. پسپۆڕان جەختیان كردۆتەوە كە مەشقی هەوایی مامناوەندی Aerobic exercise بۆ ماوەی 30 خولەك هەفتانە سێ جار لەگەڵ مەشقی مەشقی بەرگری Resistance exercise بۆ ماوەی 20-30 خولەك هەفتانە دوو جار رێنمایی دەكرێت، بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بە مەبەستی بیناكردنی ماسوولكەی بەهێز و زیادكردنی قەبارە و توانای بەرگەگرتن، لەگەڵ پاراستنی پتەویی ئێسك.