رێنمایی خۆراك بۆ تووشبووان بە گرژبوونی كۆڵۆن

رێنمایی خۆراك بۆ تووشبووان بە گرژبوونی كۆڵۆن
پێویستە لەسەر تووشبووان بە گرژبوونی كۆڵۆن IBS بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكان بەپێی توانا دووركەونەوە لە هەندێك خۆراك و شلەمەنی. ئەو خۆراك و شلەمەنییانەی كە نیشانەكان زیاد دەكەن و پێویستە تووشبوو لێیان دووركەوێتەوە، بریتین لە: ئەو خۆراكانەی كە ریشاڵی نەتواوە لەخۆدەگرن، چونكە ئەگەری سكچوون زیا دەكەن، وەكو: دانەوێڵەی تەواو لەگەڵ هەندێك جۆری سەوزە و میوە، بەرهەمەكانی ماست، بەوەی كە چەوری و شەكری لاكتۆز لەخۆدەگرن، كە هەردووكیان نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن زیاد دەكەن، خۆراكی لە زەیت سوورەوەكراو Fried foods، پاقلەمەنییەكانی وەكو نۆك و فاسۆلیا و پاقلە كە دەبنە هۆی زیاد كۆبوونەوەی گاز و ناڕەحەتی و ئەگەری قەبزی زیاد دەكەن، خواردنەوەی كافائینییەكانی وەكو چای، قاوە، كاكاو، سۆدا چونكە ئەگەری سكچوون زیاد دەكەن، خۆراكی پرۆسێسسكراو وەكو چیپس، ژەمی ئامادە و فریزكراو چونكە ماددەی كیمیایی دەستكرد بۆ مەبەستی جیاواز لەخۆدەگرن، كە وروژێنەرن بۆ نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن، شیرینكارە دەستكردەكان Sweeteners كە لە گەلێك خۆراك و شلەمەنیدا هەن، وەكو: بنێشت و ساردەمەنییەكان، شوكولاتە لەبەر رێژە بەرزەكەی كافائین و شەكر كە لەوانەیە تووشبوو دوچاری قەبزی بكات، هەروەها خواردنەوە ئەلكهولییەكان، پیاز، سیر، برۆكۆلی، قەرنابیت. خۆراكە گونجاوەكان: شوفان، جۆ، گێزەر، مانگۆ، پرتەقاڵ، بەزالیا، خۆراكی برژاو لەجیاتی سوورەوەكراو لە زەیتدا.
Top