تەماتە شێداریی پێست زیاد دەكات، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی هێڵی ورد و لۆچبوونی پێست كەم دەكاتەوە. بوونی ڤیتامین C لە تەماتەدا هانی گەشەی شانە بەستەرەكان دەدات و كرداری چاكبوونەوی برین و نوێبوونەوەی خانەكانی پێست تاودەدات. تەماتە جگە لە ڤیتامین C كە سیستمی بەرگریی لەش بەهێزدەكات، هاوكات دەوڵەمەندە بە ماددەی دژەئۆكسان لە جۆری كارۆتینۆیدەكان Carotenoids، هەروەها پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، لەگەڵ ڤیتامین A. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی تەماتە ئەمانەن: تاودانی نوێبوونەوەی خانەكانی پێست، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە پێستدا. ئەنزیمەكانی ناو تەماتە هاندەرن بۆ لابردنی خانە مردووەكانی پێست و سافكردنی پێست، لەگوڵ پاراستنی پێست لە ئەگەری شێرپەنجە، چونكە تەماتە دەوڵەمەندە بە ماددەی لایكۆپێن Lycopene كەرۆڵی بەهێزی هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پێست، لە ئەنجامی بەركەوتنی پێست بە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی خۆر، چونكە دژەئۆكسانێكی بەهێزە لە گروپی كارۆتینۆیدەكان و رەنگە سوورەكەی تەماتە پێك دەهێنێت. جگە لە لایكۆپێن، دژەئۆكسانەكانی فایتۆفلوین Phytofluene و فایتۆوین Phytoene پێست لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر دەپارێزن.