شیرەی گێزەر سەرچاوەیەكی زۆر دەوڵەمەندە بۆ گەلێك ڤیتامین، كانزا، ریشاڵ، لەگەڵ ماددەی دژەئۆكسان بەتاییەتی بیتاكارۆتین Betacarotene. بایەخی تەندروستیی شیرەی گێزەر: بەرزكردنەوەی ئاستی میتابۆلیزم لە لەشدا، بەهێزكردنی بینین بەتایبەتی لە تاریكیدا هاوكات لەگەڵ پارستنی چاو لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر، هەروەها پاراستنی رووی چاو و خۆپاراستن لە ئەگەری ئاوی سپی و گۆڕانەكانی تۆڕی چاو كە پەیوەستن بە تەمەن AMD كە كرداری بینین دەخەنە مەترسییەوە، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، باشتركردنی تەندروستیی پێست و سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی سەدەف و هاندانی زووچاكبوونەوەی برین، لەگەڵ كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە پێستدا، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش بەتایبەتی بەرانبەر بە هەوكردنە میكرۆبییەكان، بۆنموونە: هەڵامەت، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆریكی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی خوێن و پرۆستات، پاراستنی كۆرپە لە سەقەتیی زگماكی لە ئافرەتی دووگیاندا، پاراستنی تەندروستیی ئێسك و كڕكڕاگەكان، باشتركردنی توانا و فرمانەكانی مێشك و كەمكردنەوەی گرفتەكانی زوولەبیرچوونەوەی پەیوەست بە تەمەن، لە رێگای كەمكردنەوەی فشاری سترێس لەسەر خانەكانی مێشك.